کوردستانی
هەسەدە دژبە پاشماوەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکی ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی چاپەمەنیی و راگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک (هەسەدە) سەبارەت بە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانیان دژی شانەکانی داعش پەیامێکی بڵاوکردەوە.
هەسەدە رایگەیاند "تیمەکانیان بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی لە کەمپی هۆڵ دژی شانەکانی داعش ئۆپراسیۆنێکی ئەمنییان ئەنجامداوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " هێزەکانیان هەردوو تیرۆریست محەمەد سافی ئەوال (ئەبو ئەلبرا) و عەبدولڕەزاق مەحمود سەلام (ئەبو عەبدولڕەحمان)یان دەستنیشان کرد و دەستگیریان کرد".
ئەوەشی خستەڕوو "ئۆپراسیۆنە ئەمنییەکانیان دژی شانەکانی داعش بەردەوام دەبێت، هەرکەس و لایەنێک بەنیازی تێکدانی ئاسایشی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا بێت، لەناوی دەبەن".
ب ح

بیروڕا