کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2025/7/10، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە روودانی شێلانی منداڵێک و هەڵهاتنی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

 ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند "شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەیان دەستگیرکردووە کە كاتژمێر 5:30ی دوانيوەڕۆی ئەمڕۆ لە شەقامی خەباتی ناو شاری سلێمانی لە منداڵێکی داوەو هەڵهاتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان ئەنجامداوەو توانرا تۆمەتباری رووداوەکە دەستگیربکەن کە لەدایکبووی ساڵی 2007 ودواتر بەپێی تایبەتمەندی کەیسەکە، تۆمەتبار رادەستی لايەنی پەیوەندیدار دەکرێتەوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan