کوردستانی
کارەبای شارەکە کەمناکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ماوەی هەفتەیەکە پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا لە شارۆچکەی پێنجوێن کەمبووەتەوەو بووەتەهۆی نیگەرانی هاوڵاتییان، قائیمقامی شارەکەش بەڵێنی چارەسەرکردنی گرفتەکە دەدات.
هێمن ئیبراهیم، قائیمقامی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "پەیوەندییان بە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی-یەوە کردووەو دڵنیاییان پیداون کە بەهیچ جۆرێک بیر لە کەمکردنەوەی کارەبای شارۆچکەکە ناکەنەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەسنووری پێنجوێن کاتێک کارەبا دەبڕێت هیچ جێگرەوەیەکی نییەو خەڵک پێویستی بە کارەبا هەیە بۆ بیر و ئاودانی کشتوکاڵ، گرفتەکەش بەهۆی کەمبوونەوەی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبایە بۆ 400 مێگاوات".
ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژەی رووناکی بەپێی بڕیاری وەزارەتی کارەبا تاوەکو ناوەندی پارێزگای سلێمانی تەواو نەبێت لە دەرەوەی شار جێبەجێ ناکرێت، کارەبای پێنجوێنیش لە یەک تاوەکو دوو رۆژی تر ئاسایی دەبێتەوە".
ب ح

بیروڕا