کوردستانی
سوپاى سوریا و هه‌سه‌ده رووبه‌ڕووى بوونه‌ته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
میدیاكانى سوریا بڵاویانكرده‌وه، رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان سوپاى سوریا و هێزەکانی هەسەدە لە رۆژهەڵاتی حەلەب روویداوه.
به‌پێى هه‌واڵێك كه بڵاوكراوه پێکدادانێکی توند لە نێوان هێزەکانی سوپاى سوریا و هێزەکانی هەسەدە دروستبووه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژى پێنجشه‌ممه، هه‌ر یه‌كه له ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكى كاتى سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدى، فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده كۆبوونه‌وه.
ده‌وترێت، ئه‌و پێکدادانە بەهۆی هەوڵی هێزە کوردییەکان بووه كه به‌نیازبوون بچنه ناوچه ژێر ده‌سته‌كانى سوپاى سوریا له حه‌ڵه‌ب.
ع
بیروڕا



