عیراقی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق كۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانیشتنەكانی دەكاتەوە، بەپێی كارنامەی دانیشتنەكەش خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژەیاسایەك دەكرێت و دەنگ لەسەر سێ پرۆژە یاسای دیكەش دەدرێت.
فەرمانگەی كاروباری ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند"بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، 12ی تەمموزی 2025 ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق یەكەمین دانیشتنی خۆی لە وەرزی دووەمی یاسادانانی ساڵی چوارەمدا لە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆ ئەنجامبدات".
لە دانیشتنەكەی ئەمڕۆی ئەنجومەنەكەدا دەنگ لەسەر هەریەك لە پرۆژەیاساكانی سەندیكای پرۆگرامسازانی عیراق، تەندروستیی دەروونی و پاراستن لە زیانەكانی تووتن دەدرێت، جگە لەوەش خوێندنەوەی دووەم و گفتوگۆ بۆ سێ پڕۆژەیاسای دیكە دەكرێت، كە بریتین لە، هەمواری یەكەمی یاسای دەستەی نیشتمانی بۆ چاودێریی ئەتۆمی، تیشكی، كیمیایی و بایۆلۆجی، هەمواری سێیەمی یاسای قەرەبووكردنەوەی ئەو كەسانەی بەهۆی كردەوەكانی رژێمی پێشووەوە بەشێك لە جەستەیان لەدەستداوە، لەگەڵ پڕۆژەیاسای چوونەپاڵی كۆماری عیراق بۆ رێكەوتنامەی پاراستنی فیزیایی ماددە ئەتۆمییەكان.
ئ پ
بیروڕا


