کوردستانی

بێئاوی ژیانی چەمچەماڵییەكانی تاڵ كردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بێئاوی ژیانی چەمچەماڵییەكانی تاڵ كردووە

مەودا میدیا-
ماوەی چەندین ساڵە بێئاوی لە شاری چەمچەماڵ بووەتە گرفتێكی گەورەی ژیانی رۆژانەی هاوڵاتییان و تا ئێستاش هاوڵاتییانی قەزاكە بەدەست ئەو كێشەیەوە دەناڵێنن. 

ئارەزوو محەمەد، كە هاوڵاتییەكی دانیشتووی چەمچەماڵە بە مەودا میدیای راگەیاند"لەم وەرزی گەرمای هاوینەدا كە پێویستییەكی زۆرمان بە ئاو هەیە لە نێوان 14 بۆ 15 رۆژ جارێك ئاومان دەدرێتێ‌ ئەوەش بەشی هیچ ناكات". 

وتیشی"لەگەڵ ئەوەی ئێستا وەرزی گەرمایە و ئاو نییە، بەهۆی بێمووچەییشەوە ناتوانن ئاو بكڕن، چونكە سەرەڕای ئەوەی كە زۆر جار هەر دەست ناكەوێت، نرخەكەشی گرانە". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"نرخی تانكەرێك ئاو بەپێی گەڕەكەكان دەگۆڕێت و لە نێوان 15 بۆ 30 هەزار دیناردایە و هەندێك كات ئەگەر زۆر لەو نرخانە زیاتریش بدەیت هەر دەست ناكەوێت، چونكە داواكاری زۆری هاوڵاتییانی لەسەرە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan