کوردستانی
پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی 48 كاتژمێری داهاتوو بڵاوكردەوە و بەو پێیەش پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی كەشناسیی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم دەبێت، لەگەڵ هەندێ پەڵە هەوری جیا جیا، هەروەها پلەكانی گەرما 1 تا 2 پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرز دەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پێشبینی دەكرێت سبەینێ یەكشەممە، ئاسمان ساماڵ و گەرم بێت، لە كاتەكانی شەودا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو، پلەكانی گەرماش نزیك دەبنەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
هەولێر : 47 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 45 پلەی سیلیزی
دهۆك : 46 پلەی سیلیزی
كەركوك : 48 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 46 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 49 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 46 پلەی سیلیزی
سۆران : 45 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
ئ پ
بیروڕا


