کوردستانی
بارەگای بارزانی: هەمیشە بڕوامان بە گفتوگۆ هەبووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە پەیوەست بە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ، لەسەر یەکلاییکردنەوەی پرسی مووچە و بودجە و شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ وەرگرتنی هەڵوێستی پێویست کۆبووەوە.
بارەگای بارزانی رایگەیاند "هەر ئەمڕۆ د.فوئاد حسێن دوای گفتوگۆ لەگەڵ لایەنە سیاسیەکانی عیراقی گەڕاوەتەوە کوردستان و بە مەكتەبی سیاسیی پارتی ڕاگەیاندووە كە لایەن و کەسایەتییە سیاسییەکان و حكومەتی فیدراڵ بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە بەڵێنی ئەوەیان داوە کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پرسی ناردنی مووچە و شاییستە داراییەکانی هەرێم چارەسەر بکرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەر لەسەر داوا و بەڵێنی ئەوان و لەپێناو بەردەوامبوونی گفتوگۆیەكی هێمنانە و رەچاوکردنی بارودۆخ و بەرژەوەندیی گشتی، پێمان باش بوو دوا دەرفەت بە حكومەتی عێراقی فیدراڵ لە بەغدا بدەین بۆ ئەوەی رێگەیەک بۆ کۆتایهێنان بەم کێشەیە بدۆزنەوە"
ئەوەشی خستووەتەڕوو "هەمیشە بروامان بەوە هەبووە کە ئەگەر ڕێگەی گفتوگۆ هەبێت ئێمەش پێمان باشە بە لەیەکتر تێگەیشتن كێشەكان چارەسەر بكەین".
ب ح

بیروڕا