عیراقی

رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریکرا
مەودا میدیا-

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق مانگی 10ی ئه‌مساڵی وەک وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی لیست و کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان دیاریکرد.

محەمەد مستەفا، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن ئاشکرایکرد "بانگەشەی هەڵبژاردن لە 2025/10/8 دەستپێدەکات و بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت، 24 کاتژمێریش پێش دەنگدانی تایبەت بانگەشە کۆتایی پێدێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەفتەی رابردوو کۆمسیۆن پەیڕەوی بانگەشەی کاندیدەکانی پەسەندکردووە كه‌ له‌ 2025/11/11، به‌ڕێوه‌ده‌چێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan