گێتی
ناتانیاهۆ: له‌سه‌ر داواى خۆم زانایانى ئێرانى كوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ئاشكرایكرد خۆى فه‌رمانیكردووه به كوشتنى زانایانى ئێران به‌تایبه‌تى له شه‌ڕى 12 رۆژه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگه‌یاند "ئێمە پێشتریش بیرمەندانی ئێرانیمان لەناوبردووە، بەڵام لە شەڕی دواییدا، کەسانێکی زۆر گرنگ و بەرچاومان کردە ئامانج".
وتیشى "لەگەڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاساییکردنەوەی په‌یوەندیی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی هەوڵدەده‌ین".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ماوه‌ى چه‌ند ساڵى رابردوو ئیسرائیل له‌سه‌ر داواى من هه‌وڵى كوشتنى كه‌سانى بیرمه‌ند و زانا و شاره‌زایانى ئێرانى داوه".
ع
بیروڕا



