کوردستانی
ئەمشەو کۆبوونەوەیەکی گرنگ بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمشەو یەکشەممە، وەزیرە کوردەکانی عیراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان لە بەغدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجامدەدەن.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا "ئەمشەو یەکشەممە، وەزیرە کوردەکانی حکومەتی عیراق و سەرۆکی سەرجەم فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەبەغدا، لەماڵی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدەدەن".
بڕیاریشە سبەینێ دووشەممە، مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆببنەوە.
بۆ چارەسەری کێشەی مووچە، سبەینێ لیژنە وەزاریەکەی حکومەتی عیراق راپۆرتی کۆتایی دەداتە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی حکومەتی عیراق و رۆژی سێشەممە، لە کۆبوونەوەی حکومەت بڕیار لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و رێککەوتنی هەرێم و بەغدا دەدرێت.
ع
بیروڕا



