کوردستانی
یه‌كێتى داواى چاره‌سه‌رى دۆخه‌كه‌ى كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیار وایه سبه‌ینێ هه‌ر دوو مه‌كته‌بى سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به سه‌رپه‌رشتى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى و بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتی كۆببنه‌وه.
ئه‌ندامێكى سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "كۆبوونه‌وه‌كه‌ى سبه‌ینێ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و دۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ى هه‌رێمى كوردستانه كه نزیكه‌ى سێ مانگه تووشى بووه و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران نادرێت".
وتیشى "یه‌كێتى داوایكردووه هه‌رچى زووه ئه‌و دۆخه چاره‌سه‌ر بكرێت و كۆتایی به بێ مووچه‌یی و كێشه‌كانى هه‌رێم و به‌غدا بێت و له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتن بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ران و خه‌ڵكى كوردستان نه‌بنه قوربانی".
هاوكات به‌شێكى تر‌ى ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه تایبه‌ت ده‌بێت به پرسى پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و بڕیاریش وایه پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق حكومه‌تى نوێ پێكبێت.
ع
بیروڕا



