گێتی

ئاڵۆزییەکان لە سوریا بەردەوامە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاڵۆزییەکان لە سوریا بەردەوامە
مەودا میدیا-

شەڕ و پێکدادان لە نێوان گرووپە چەکدارەکان و پێکهاتەی دروزی لە پارێزگای سوه‌یدا لە باشوروی ئەو وڵاتە بەردەوامە.

روانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند "سەرهەڵدانەوەی ئاڵۆزییەکان لەو پارێزگایە دوای دزیکردن بووە لە گەنجێکی پێکهاتەی دروزەکان لەسەر رێگای خێرا کە دیمەشق و شاری سوه‌یدا بەیەکەوە دەبەستێتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی شەڕو پێکدادانەکانەوە تاوەکو ئێستا 37 کەس کوژراون و زیاتر لە 100 کەسی تر برینداربوون و جۆلانیش چەکداری زیاتری رەوانەی سوەیدا کردووە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan