عیراقی
دادگای فیدراڵی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 2025/7/14، دادگای فیدڕاڵی سەبارەت دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
دادگای فیدراڵی عیراق لەبارەی سکاڵایەک تایبەت بە دەرکردنی بڕیارێکی سالاری بۆ پابەندکردنی وەزارەتی دارایی عیراق بە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و دوورخستنەوەی پرسی مووچە لە ناکۆکییە سیاسییەکان کۆببێتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، سکاڵاکە لەسەر سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی عیراق تۆمارکراوە و تێیدا داواکراوە خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگانە و لەوادەی خۆیدا گەرەنتی بکرێت و پرسی مووچە دووربخرێتەوە لە هەر ململانێ و ناکۆکییەکی سیاسی.
هەر بەپێی زانیارییەکان، لە سکاڵاکەدا داواش کراوە، بڕیارێکی سالاری دەربکرێت بۆ خەرجکردنی مووچە و لەم مانگەوە بڕیارەکە جێبەجێ بکرێت و گرفت بۆ خەرجکردنی موچە دروست نەکرێت.
ب ح

بیروڕا