کوردستانی
عه‌بدوللـه‌تیف سه‌له‌فى له‌سه‌ر خۆپیشاندان چى ده‌ڵێت؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
رێبه‌رى سه‌له‌فییه‌كانى كوردستان له‌باره‌ى خۆپیشاندانى هاوڵاتییان و چینوتوێژه‌كان ده‌ڵێت، من كه‌س بۆ خۆپیشاندان هان ناده‌م بچێت بكوژرێت و خۆم بۆى دانیشم.
د. عەبدوللـەتیف ئەحمەد، رێبه‌رى سەلەفییەکانی کوردستان رایگه‌یاند "ئێمە کاربەدەستان بە خوا دەترسێنین و پێیان دەڵێن لە خوا بترسن زوڵم و گەندەڵی مەکەن".
وتیشى "من ناچم خەڵک هان بدەم بۆ خۆپیشاندان و دوو منداڵی داماو بکوژرێت و منیش جێگەم گەرم و نەرم بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان نزیكه‌ى سێ مانگه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و له كاتى ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندان ده‌ستگیرده‌كرێن و ده‌كوژرێن و زیندان ده‌كرێن.
ع
بیروڕا



