کوردستانی

دارا سێكانیانى: باشترین چاره‌سه‌ر پابه‌ندبوونى حكومه‌تى هه‌رێمه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


دارا سێكانیانى: باشترین چاره‌سه‌ر پابه‌ندبوونى حكومه‌تى هه‌رێمه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عیراق له‌ فراكسیۆنى یه‌كگرتووى ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تى هه‌رێم ته‌وتین بكات و نه‌وت راده‌ستبكات، ئه‌مه‌ش باشترین چاره‌سه‌ره‌  بۆ كێشه‌ى مووچه‌.

دارا سێكانیانی، ئەندامی په‌رله‌مانى عیراق رایگەیاند "بەمشێوازەی ئێستا ئەگەر ڕێكەوتنێك بكرێت یان لێكتێگەیشتنێك دروستببێت، كاتییە و چارەسەری تەواوەتی دۆخی مووچە ناكات، بەڵكو بۆ ماوەیەكی كاتی چارەسەر دەبێت یان بۆ چەند مانگێك".

باسى له‌وه‌شكرد "چارەسەری ڕیشەیی گرفتی مووچە پابەندبوونی هەردوو حكومەتی عیراق و حكومەتی هەرێمە بەیاسا و بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پابەندبوونى هه‌رێم بە یاسا و بڕیارەكان و رادەستكردنی نەوت و داهاتەكان و كارئاسانییكردنە بۆ تەوتین باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ كێشه‌ى مووچە".

ع
Qaiwan
Qaiwan