کوردستانی

وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تى ناوخۆ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

وه‌زاره‌تى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ى شه‌وى رابردووى وه‌رتێ روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاوكرده‌وه‌ و ده‌ڵێت، لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌كه‌ین.

بەپێی روونكردنەوەیەكی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم "شەوی یەكشەممە بەهۆی گردبوونەوە و خۆپیشاندانی بەشێك لە هاوڵاتییان لە سنووری ناحیەی وەرتی له‌ ئیدارەی سۆران، لە ئەنجامی گرژیدا هاوڵاتییەك بەناوی حه‌سن رەحمان بووەتە قوربانی".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "دەستبەجێ لایەنە پەیوەندیدارەكان راسپێردراون بۆ لێكۆڵینەوەكردن و گرتنەبەری رێكاری یاسایی و هاوڵاتییان و كەسوكاری قوربانییەكە دڵنیادەكەینەوە كە مافی هەموو لایەك پارێزراو دەبێت و لە دادگا رێكاری یاسایی جێبەجێدەكرێت".

شه‌وى رابردوو له‌كاتى خۆپیشاندانى هاوڵاتییانى وه‌رتێ به‌هۆى نه‌بوونى كاره‌با، كه‌سێك به‌ناوى حه‌سه‌ن ره‌حمان به‌ ته‌قه‌ى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرا و چه‌ند كه‌سێكیش برینداربوون.

ع
Qaiwan
Qaiwan