گێتی
راوێژكارى خامنه‌یی: ئێران واز له یۆرانیۆم ناهێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
راوێژكارى عه‌لى خامنه‌یی، رێبه‌رى باڵاى شۆڕشى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، هه‌رگیز وڵاته‌كه‌ى واز له پیتاندنى یۆرانیۆم ناهێنێت.
عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری عەلی خامنەیی رایگه‌یاند "تاران دانوستانە ئەتۆمییەکان بە مەرجی راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە".
وتیشى "پیتاندن هێڵی سوورە بۆ ئێران، ئەگەر دانوستانەکان بە مەرجی وەستاندنی پیتاندن بێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک ئەو جۆرە دانوستانانە ئەنجام نادرێن".
پێشتریش عه‌باس عیراقچى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران وتى "ئێران هیچكات به مه‌رجى وازهێنان له پیتاندنى یۆرانیۆم ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ناكاته‌وه".
ع
بیروڕا



