عیراقی
ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چاوه‌ڕێى مووچه مه‌بن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عیراق كۆبووه‌وه و به‌شێكى كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "له كۆبوونه‌وه‌كه راپۆرتی تایبه‌ت به لیژنه وهزاریهكهى عیراق خوێندراوه‌ته‌وه، دواتریش باس له كێشه‌كه و چاره‌سه‌ریش كراوه و داواكراوه هه‌رێم پابه‌ندی رێككه‌وتن و هه‌نارده‌ى نه‌وت بێت".
هیچ بڕیارێك له‌باره‌ى ناردنى پاره بۆ مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم نه‌دراوه، ته‌نها ماوه‌ته‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رێم نه‌وت و داهاته‌كان راده‌ستى به‌غدا بكات و ته‌وتینى مووچه‌ش بكات.
بڕیاره سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆببێته‌وه و هیچ پێشبینییه‌كیش نییه بۆ بریاردان له باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه.
ع
بیروڕا



