کوردستانی
وه‌فدێكى باڵاى یه‌كێتی ده‌چێته به‌غدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه مەکتەبی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆببێتەوەو، وه‌فدێكى باڵاش بۆ پرسى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم بچێته به‌غدا.
میدیاى فه‌رمى یه‌كێتی بڵاویكرده‌وه "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشه‌ممه، بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی هەرێم و عیراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی چارەسەرکردنی موچە کۆدەبێتەوە".
باس له‌وه‌شكراوه "وابڕیارە سبەی ئەنجومەنی سەرکردایەتیش بۆ هەمان مەبەست کۆببێتەوە".
هه‌روه‌ها "لەچەند رۆژی داهاتوو لەسەر ئاستی باڵا وەفدێکی یەکێتی سەردانی بەغداد دەکات بۆ یەکخستنی هەوڵەکان و دۆزینەوەی دەرچەی سیاسیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد بەتایبەت ئەوەی پەیوەستە بە شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان".
ع
بیروڕا



