کوردستانی
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به جۆشه بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مشه‌و سێشه‌ممه، به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم، بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یشته به‌غداو چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ده‌كات.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا "هه‌ر ئه‌مشه‌و، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سه‌رۆكى یه‌كێتى چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كى گرنگ ئه‌نجامده‌دات و به به‌رپرسانى عیراق ده‌ڵێت "فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم شایه‌نى ئه‌وه نین برسى بكرێت و به‌هه‌مان شێوه‌ى فه‌رمانبه‌رانى عیرا مافیانه مانگانه مووچه وه‌ربگرن".
سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له یه‌كێتی به مه‌ودا میدیاى وت "بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی به جۆشه بۆ ئه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى كێشه‌ى مووچه بكات و ئه‌و دۆخه‌ى بۆ فه‌رمانبه‌ران دروستبووه له بێ مووچه‌یه چاره‌سه‌ر بكات و ئاوێك به‌و ئاگره بكات، هه‌ر بۆیه ئه‌و ئه‌ركه‌ى گرتووه‌ته ئه‌ستۆى خۆى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى عیراق كۆده‌بێته‌وه".
بڕیاره هه‌ر ئه‌مشه‌و، سه‌رۆكى یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌كه له محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق و چه‌ند به‌رپرسێكى تر‌ى حكومى كۆببێته‌وه و سبه‌ینێش له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى حزبى و حكومى به‌رده‌وامى به كۆبوونه‌وه‌كانى بدات.
ع
بیروڕا



