کوردستانی
سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆببێته‌وه و هیچ پێشبینییه‌كیش نییه بڕیار له‌باره‌ى دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بدات به سه‌ربه‌خۆیی.
سبه‌ینێ چوارشه‌ممه، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ سێ پرس كۆببێته‌وه، ته‌وه‌رى یه‌كه‌م، باسكردنى بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان.
هه‌روه‌ها، رێڕەوی دانوستان و گفتوگۆکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، له‌گه‌ڵ دوا پێشهاتەکانی تایبەت بە مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
نزیكه‌ى سێ مانگه فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه و تا ئێستاش كاتى دابه‌شكردنى مووچه‌ى مانگى پێنج دیار نییه.
ع
بیروڕا



