کوردستانی

"داوا دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا رازیبن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"داوا دەکەم بێ قەیدوشەرت بەهەموو مەرجێکی بەغدا رازیبن"

مه‌ودا میدیا-

رۆژنامه‌نوسێكى دیارى كوردستان داوا ده‌كات سه‌ركردایه‌تیى سیاسیی كورد به‌بێ قه‌یدوشه‌رت به‌هه‌موو مه‌رجه‌كانى به‌غدا رازیبن، ئه‌و پێشى وایه‌، ده‌بێت ئاشته‌وایی ناوخۆیی رابگه‌یه‌نن چونكه‌ به‌بێ گروپه‌كانى ناوه‌وه‌ هیچ شه‌ڕێك نابه‌یته‌وه‌.

توانا عوسمان، رۆژنامه‌نوس ق چاودێی سیاسیی له‌ نوسینێكدا ده‌ڵێت "پێویسته‌ سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد به‌بێ قه‌یدوشه‌رت به‌ هه‌موو مه‌رجه‌كانى به‌غدا رازیبن، به‌ڵام دوو ده‌رس وه‌ربگرن كه‌ زۆر گرنگه‌".

باس له‌وه‌شده‌كات "دەبێت ئاشتوبونەوەی ناوخۆیی رابگەیەنن و لەگرنگی فاکتەری ناوخۆیی تێبگەن، میللەت و هێز و گروپەکانی ناوەوەی خۆتت لەگەڵ نەبێت ناتوانیت هیچ شەڕێک بەریتەوە، ئەوەی ئێستا دەرئەنجامی یەکترنەخوێندنەوەو ناعەدالەتی ناوخۆییە، پشتوانی بەرەی ناوخۆ مەرجی مانەوەو بەهێزی هەموو سیستەمێکە".

ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو "ئەمەریکا بەعەزەمەتی خۆیەوە شەڕی ڤێتنامی دۆڕاند و رایکرد لەبەر ئەوەی پشتیوانی جادەی لەئەمەریکادا لەگەڵ نەمابوو، لەو رۆژەوە هەر شەڕێک بکا یان بەکورتی دەیکات یان پشتیوانی پێشوەختی جادەی بۆ وەرئەگرێت".

"مه‌رجى دووه‌میش، بەغدا دژی پێشکەوتنی هەرێمە، دژی ئیعمار و ئاسایش و کەشخەیی شارەکانی هەرێمە، حەز ئەکات گەندەڵی لەهەرێم تەنها لەسەرەوەدا قەتیس نەخوا بەڵکو وەک خۆیان شۆڕبێتەوە بۆ هەموو جومگەو فەرمانگە و فەرمانبەرێک، گەڕیی بدات لەشۆستەو سەیارە و بەر دوکانەکانەکان و خەڵک بەتراکسودی دوو ڕەنگەوە بێتە دەرێ".

"بۆیە دەبێت هەرێم لەناوەوە لەسەر بنەمای روئیایەکی نیشتمانی سەرقاڵی پەیداکردنی ئابووری نانەوتی خۆی بێت و کاربکات لەسەر پلانی درێژمەودای ئابوری بازاڕی ئازاد، بزنسی بچوک، گەشتوگوزرا، کەرتی بانک و خزمەتگوزاری و پیشەیی، ئەمە نەکەن، ئەزمونی سۆماڵی ساڵانی نەوەکان بەجۆرێکی تر لە هەرێمی کوردستان دووبارەئەبێتەوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan