گێتی
باڵیۆزى پێشووى ئێران: هێرشدهكرێتهوه سهر ئێران
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
باڵوێزی پێشووی ئێران لە عیراق دەڵێت، ئەگەرى بههێز هەیە دووبارە ئیسرائیل و ئەمهریکا هێرشبكهنهوه سهر ئێران.
کازمی قومی، باڵیۆزی پێشووی ئێران لە عیراق رایگهیاند "لە یەک ئۆپەراسیۆندا 30 فڕۆکەوانی ئیسرائیل لە ماوەی شەڕی 12 رۆژەدا کوژران، دوژمن لە شەڕی ئەم دواییەدا هیچ کام لە ئامانجەکانی نەگەیشت".
وتیشى "هیچ گەرەنتییەک نییە دوژمن ئاگربەستەکە بپارێزێت، ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر ئێران بەهێزە، چونکە بە پێی بەڵگەکان، لایەنی بەرانبەر بە دوای چاکسازیی و ئامادەکاریی بۆ ئۆپەراسیۆنەکەوەیە".
دهشڵێت "ئەمهریکا بەدوای گۆڕینی رژێمدا دەگەڕێت، کێشەی ئەوان گەلە، بەم حیساباتە هەڵەیە شەڕیان دەستپێکرد، ئەگەر ئەمهریکییەکان کاردانەوەیان هەبوایە، کاردانەوەی ئێمە توندتر دەبوو".
ع
بیروڕا



