عیراقی

له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 7 هاوسه‌ر جیاده‌بنه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا 7 هاوسه‌ر جیاده‌بنه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

به‌پێى ئامارێكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى عیراق، له‌ هه‌ر كاتژمێرێكدا حه‌وت هاوسه‌ر له‌ عیراق جیاده‌بنه‌وه‌ و ئاماره‌كه‌ش له‌ زیادبووندایه‌.

به‌پێى ئامارێكى ئەنجومەنی دادوەریی عیراق "رێژه‌ى ته‌ڵاقدان له‌ناو هاوسه‌راندا روو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌ كردووه‌ و رۆژانه‌ چه‌ندین حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ له‌ دادگاكانى عیراق تۆمارده‌كرێت".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "لەهەر کاتژمێرێکدا 7 خێزان هەڵدەوەشێنەوە، ئه‌و ئاماره‌ش په‌یوه‌سته‌ به‌ دادگاكان، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى دادگا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "رۆژانە 167 جیابونەوەی هاوسەران لە دادگاکانی عێراق تۆمار دەکرێت بۆ هه‌موو شاره‌كانى عیراق، جگه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان".

ع

Qaiwan
Qaiwan