کوردستانی

هەزاران پەنجە ماسی رزگارکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەزاران پەنجە ماسی رزگارکران
مەودا میدیا-

بەهۆی وشکە ساڵی لەمساڵدا زۆربەی رووبار و کانیاوەکان لە هەرێمی کوردستان رووبەڕووی وشکبوون بوونەتەوەو پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش هەوڵدەدات ژیانی گیانلەبەران و زیندەوەرە ئاوییەکان رزگاربکات.

موقەدەم/ سەردار ئەحمەد رەشید، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "هەوڵەکانیان بۆ پاراستنی دارستانەکان لە بڕین و پارستنی ئاژەڵە کێوییەکان لە دەستی راوچییەکان چڕکردووەتەوەو بەردەوام لەرێی مەفرەزەکانیانەوە چاودێری ناوچەکە دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەهۆی وشکبوونی چەند سەرچاوەیەکی ئاو لە سنووری پێنجوێن بە نزیکەی 10 بۆ 15 هەزار پەنجە ماسی مرداربوونەتەوەو لە رێی تیمەکانیانەوە توانراوە زیاتر لە 10 هەزار پەنجە ماسی رزگار بکەن و بیانگوازنەوە بۆ سەرچاوەی ئاوی گۆڵێ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan