کوردستانی

شەماڵ هەڵدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەماڵ هەڵدەکات
مەودا میدیا

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد پێشبینی دەکرێت لە کاتە کانی ئێستاداو بەدواوە بای شەماڵ لەخۆرئاوای ناوچەکانمانەوە دەست بەچالاکی بکاتەوه بەتایبەت کاتە کانی  دوانیوەڕۆو بەولاوە چالاکی لە هەموو ناوچەکان دەبێت بۆ ڕۆژانی دواتریش درێژەی دەبێت و پلەکانی گەرما سێ بۆ چوار پلە دادەبەزن.

شاڵاو هیدایەت، شارزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "هەڵکردنی بای شەماڵ و چالاک بوونی وەک پێویست یان زیاتر لەناو وەرزی گەرما سوودی باشی هەیه بۆ ناو وەرزی دابارینی داهاتوو چەندە چالاکی زیاتر بێت ئەوەندە وەرزی دابارینی داهاتوو باشتر دەبێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "خێرایی بای شەماڵ لەمرۆوە بۆ رۆژانی داهاتوو (15 بۆ 25) کم دەبێت لە کاتژمێرێکدا ، کاتێک جووڵەی با بگاته سەروی 20 کم و بۆ سەرەوە ئەگەری دروست بوونی تەپو تۆزی ناوخۆیی و خۆڵبارین هەیه بۆیه لەمرۆوە تاوەکو رۆژانی داهاتووش تا ئاڕاستەی با لە رۆژئاواوە بێت چالاک بێت تەپوتۆزو خۆڵبارین دەبێت بەشێوەی کەم یان مام ناوەند".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan