کوردستانی
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوار شەممە 2025/7/16، ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی ، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی کۆبووەوەو راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "کۆبوونەوە تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دواپێشهاتەکانی پرسی مووچە و گوزەرانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و دیاردەی دزێوی پەلاماردانی شوێنە جیاجیاکانی کوردستان بە درۆن و بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئابوورییەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرکردایەتی یەکێتی بە تووندی ئیدانەی ئەو جۆرە رەفتارە دوژمنکارانەی کرد کە مەرام لێی زیان گەیاندنە بە ئاسایش و ئارامی و ئابووری وڵاتەکەمان و گوشارخستنە سەر قەوارەی هەرێم".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتی نیشتمانیی و فەرمی و دەستووریی خۆی راپەڕێنێت بەرانبەر ئاسایشی هاوڵاتیانی کوردستان و ئەوانەی هەڵدەستن بەو تاوان و پێشێلکاریانە رووبەڕووی دادگایان بکەنەوە و رێگا نەدەن درزی ئەمنی قووڵ بێتەوە".
باسی لەوەشکرد "ئەنجومەنی سەرکردایەتی گفتوگۆیکرد لەسەر دۆخی هەستیار و خراپی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵک، بە تایبەت پێویستی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و بوژاندنەوەی بازاڕ و ئاوەدانی".

ب ح
بیروڕا