کوردستانی
راگەیاندراوێک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان ئاشکرایکرد ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە2025/7/16، کاتژمێر (7:10) بۆ جاری دووەم لە رێگەی درۆنی بۆمبڕێژكراوەوە، هێرش كرایەوە سەر كێڵگەی نەوتی هانت ئویلی ئەمەریكی لە باعەدرێ لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆك، كە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێكی گیانی لێنەكەوتووەتەوە.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێم رایگەیاند "نیگەرانن لە بەردەوامبوونی ئەم هێرشانە و بە تووندی ئەم هێرشە تیرۆریستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەكەن، كە دەكرێتە سەر دامەزراوەكانی وزە لە هەرێمی كوردستان و مەترسیی لەسەر هاوڵاتییانی ئەم ناوچانە و سەلامەتی كارمەندانی مەدەنی كەرتی وزە دروست دەكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دووبارە بانگەوازی هەموو لایەنی پەیوەندیدار لە حكومەتی فیدراڵی و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی دەكەن كە بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی ناوچەكە و كارمەندانی مەدەنی و ئەمنییەتی ووزە و رێگرتن لە هێرشی تر بۆ سەر كەرتی وزەی كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "هێرشە درۆنییەكانی 14و 15و 16ی تەموزی 2025 بۆ سەر ژێرخانی ئابووری و كێڵگە نەوتییەكانی (خۆرمەڵە و سەرسەنگ و بیشخاپوور و عین سفنی) لە پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆك و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ زیانی ماددی گەورەی لەسەر ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت دروست كردووە، بۆیە جارێكی تر داوا دەكەن كە حكومەتی فیدراڵی بەئەركی خۆی هەڵسێت بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەم هێرشانە دابنرێت".
ب ح

بیروڕا