کوردستانی
عه‌لى باپیر بۆ کۆنگرە هیچ ركابه‌رێكى نییه و كه‌س خۆى كاندید نه‌كردووه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو، كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی پێنجه‌مین كۆنگره‌ى خۆى ببه‌ستێت و به‌رپرسێكى باڵاى ئه‌و حزبه‌ش ده‌ڵێت، عه‌لى باپیر هیچ ركابه‌رێكى نییه و كه‌س خۆى كاندید نه‌كردووه.
فاروق عه‌لى، ئه‌ندانى ئه‌نجومه‌نى سیاسیی كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژى یه‌كشه‌ممه‌ى هه‌فته‌ى داهاتوو كۆمه‌ڵى دادگه‌ریی پێنجه‌مین كۆنگره‌ى خۆى ده‌كات و هیچ گرفتێك نه‌ماوه و ئاماده‌كاریی ته‌واو ده‌كات".
وتیشى "ئه‌ندامانى كۆنگره له‌سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوویی و حزبى دیاریكراون، ماوه‌ى كۆنگره‌ش دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "مامۆستا عه‌لى باپیر له‌سه‌ر داواى خۆى ئاماده‌نه‌بوو خۆى كاندید بكاته‌وه بۆ سه‌رۆكى، به‌ڵام به راى سه‌ركردایه‌تیی بڕیاره‌كه‌یان پێ باش نه‌بوو، بۆیه داوایانكرد خۆى كاندید بكاته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه، ته‌نها خۆى كاندیده‌و ركابه‌رى تر‌ى نییه بۆ پۆستى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵى دادگه‌ری".
ع
بیروڕا



