کوردستانی

کاروان یاروەیس: پابەندبوون مەرجی سەرکەوتنی رێککەوتنەکەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاروان یاروەیس: پابەندبوون مەرجی سەرکەوتنی رێککەوتنەکەیە
مەودا میدیا-

ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق وردەکاریی رێککەوتنی چارەسەرکردنی مووچەی هەرێم کە ئەمرۆ ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا پەسەندی کرد، ئاشکرا دەکات.

کاروان یاروەیس، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "بۆ هەر شەش خاڵی رێککەوتنەکە لیژنەی تایبەتمەند دروست دەکرێ بۆ جێبەجێ کردنی لەماوەی دوو هەفتەدا دەبێت راپۆرتەکانیان بدەنەوە بە حکومەت و ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ پەسەندی بکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رێککەوتنەکە بۆ ساڵی 2025ەو، دوای ئەوەش حکومەتی سودانی دەبێتە کاربەرێکەر و یاسای بودجەی 2026 پەسەندکردنی دەکەوێتە ئەستۆی حکومەت و پەرلەمانی داهاتوو و ئەگەر پابەندبوون لەلایەن هەردولاوە هەبێت ناردنی مووچە بەردەوام دەبێت".

ئەوەشی خستەڕوو "مەرجی یەکەم و کۆتایی سەرکەوتنی ئەم رێککەوتنە پابەندبوونە بەناوەرۆکی رێککەوتنەکەوە، کە هیوادارین حکومەتی هەرێم لەمەیاندا پابەندبێت".

باسی لەوەشکرد "مووچەی مانگی شەش رەوانە دەکرێت دوای دوو هەفتە کە لیژنەکان راپۆرتەکانیان دەنێرنەوەو دڵنیادەبن لە جێبەجێ بوونی رێکەوتنەکە مووچەی مانگەکانی تریش دێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan