کوردستانی
رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەرهەمی پێشنیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بە مووچە و نەوت بەرهەمی پێكەوە کارکردنی یەکێتی و پارتی بووە.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا بەرهەمی پێشنیارەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی بووە کە هەرێمی کوردستان لەگەڵ عیراق لەچوارچێوەی وڵاتێکی فیدراڵی بەپێی نەخشە رێگای دەستوورپێکەوە کاردەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بارودۆخی ناوچەکە لە گۆڕاندایە و هەرێمی کوردستان دەتوانێت رۆڵێکی گرنگتر ببینێت لە یارمەتیدانی پارچەکانی کوردستان، چونکە ئەگەر هەرێم کێشەکانی خۆی پێ چارەسەر نەکرێت، پارچەکانی تری کوردستان چۆن دەتوانن متمانەیان پێ بکەن".
ب ح

بیروڕا