کوردستانی

وتەبێژی حکومەت: بەغدا دوو داواکاریی هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەت: بەغدا دوو داواکاریی هەیە
مەودا میدیا-

وتەبێژی حکومەتی هەرێم ئاشکرایکرد بۆ ئەوەی بەغدا دوو داواکاریی لە حکومەتی هەرێم هەیە کە ئەوانیش رادەستکردنی بڕی دیاریکراو لە نەوت و داهاتی نانەوتی مانگانە.

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند "تاوەکو رۆژی یەکشەممە رادەستکردنی 120 ملیار دینارەکەی داهاتی ناوخۆ و پرسی هەناردەی نەوت یەکلایی دەبێتەوە و پێویستە بەغدا مووچە رەوانەی هەرێم بکات و ئەوانیش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەغدا فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی داوە و ناردنی پەیوەستە بە جێبەجێکردنی پابەندییەکان لەلایەن هەرێمەوە و تاوەکو سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارە دێت".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش راستەوخۆ، مووچەی مانگی شەش و بە هەمان رێکار رەوانەی هەرێم دەکرێت و دەست بە دابەشکردنی دەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan