کوردستانی

مامۆستا فاتیح شارستێنی: سبەینێ وتار پێشکەش ناکەم

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستا فاتیح شارستێنی: سبەینێ وتار پێشکەش ناکەم
مەودا میدیا-

مامۆستا فاتیح شارستێنی ئاشکرایکرد سبه‌ینێ له‌ مزگه‌وت وتار پێشكه‌ش ناكات، له‌مه‌ودوا له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی وتاری هه‌ینی تۆمارده‌كات و له‌ یوتوب بڵاویده‌كاته‌وه‌ و له‌ جاران بوێرانه‌تر ده‌نگی حه‌ق و راستی هه‌موو مه‌زڵومان و مافخوراوان ده‌بن بێ ترس و سڵه‌مینه‌وه‌ و شڵه‌ژان ده‌سته‌مۆبوون.

سەرچاوەیەک نزیک لە مامۆستا فاتیح شارستێنی مەودا میدیای راگەیاند "بەهۆی هەڵوێستەکانی چەند رۆژی رابردووی مامۆستا فاتیح شارستێنی لە وتارەکانیدا، بەرپرسانی پارتی داوایان لە بەرپرسانی یەکێتی کردووە لە وتاردان دووریبخەنەوە بەڵام یەکێتی ئەم داوایەی پارتی رەتکردووەتەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دواتر بەرپرسانی پارتی پەیوەندییان بەو بازرگانەوە دەکەن کە مزگەوتەکەی دروستکردووەو داوایان لێکردووە رێگە بە وتاردانی مامۆستا فاتیح شارستێنی نەدات لە مزگەوتەکەی بەپێچەوانەوە کێشە بۆ پڕۆژە بازرگانییەکانی دروست دەبێت، دوای ئاگاداربوونەوەی مامۆستا فاتیح خۆی پەیوەندی بە بازرگانەکەوە کردووەو مینبەری مزگەوتەکەی جێهێشتووە تاوەکو کێشە بۆ بازرگانەکە دروست نەکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan