کوردستانی
دەبێت پرۆسەی تەوتین لە ماوەی سێ مانگدا تەواو بكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند"بەپێی ریكەوتنی بەغدا لەگەڵ هەرێمی كوردستان پێویستە پرۆسەی تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە ماوەی سێ مانگی داهاتوودا تەواو بكرێت.
وتیشی"حكومەتی عیراق بەنیازە دوای تەواوكردنی پرۆسەی تەوتین لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە رێگەی ئەو پرۆسەیەوە دابەش بكات".
ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە ئێستادا حكومەتی هەرێم سەرقاڵی دانانی ئایتمەكانی پرۆژەی ئەژماری منە لە بەشێكی زۆری شاروشارۆچكەكانی هەرێم و تا ئێستاش بە روونی دانی بە جێبەجێكردنی پرۆسەی تەوتیندا نەناوە.
ئ پ
بیروڕا



