عیراقی
لیژنەی لێكۆڵینەوە لە هێرشەدرۆنییەكان ئەنجامەكانی ئاشكرا كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی عیراق ئەنجامی لێكۆڵینەوەی ئەو لیژنەیەی بڵاوكردەوە كە بۆ هێرشەدرۆنییەكان پێكهێنرابوو.
بەپێی راگەیەندراوێكی وتەبێژی فەرماندەیی هێزەچەكدارەكانی عیراق، دوای لێكۆڵینەوەی لیژنەكە دەركەوتووە كە درۆنەكان لە دەرەوەی عیراق درووست دەكرێن، بەڵام لە ناو خاكی عیراقەوە هەڵدراون و بەكارهێنراون.
لە راگەیەنراوەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، هەموو درۆنەكان لە یەك جۆرن كە ئەوەش بەڵگەی ئەوەیە سەرچاوەی هێرشەكان یەك لایەنە و ئەنجامدەرانی هێرشەكانیش دیارییكراون.
ئ پ
بیروڕا


