گێتی
لە غەززە 689 منداڵ بەهۆی نەبوونی خواردن و دەرمانەوە گیانیانلەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەهۆی ئەو گەمارۆیەی كە ئیسرائیل خستوویەتییە سەر كەرتی غەززە، تا ئێستا ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بە هۆی نەبوونی خۆراك و دەرمانەوە گیانیانلەدەستداوە كە بەشێكی زۆریان منداڵن.
بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی غەززە كە ئەمڕۆ هەینی بڵاوكراوەتەوە، رۆژانە ژمارەیەكی زۆر لە هاوڵاتییان بە هۆی برسێتییەوە دەگەیەنرێنە نەخۆشخانەكان و لە نەخۆشخانەكانیش بەهۆی نەبووی چارەسەر و دەرمانی پێویستەوە گیانلەدەست دەدەن.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەكەدا هۆشداریشیداوە لەوەی سەدان كەس لەوانەی كە جەستەیان لاواز بووە، مەترسی مردنیان لەسەرە ئەوەش لە ئەنجامی برسێتی و زۆر لاوازبوونی جەستەیان.
بەیاننامەكە باسی لەوەشكردووە، تا ئێستا لە كەرتی غەززە 689 منداڵ گیانیان لەدەستداوە كە 69 منداڵیان بەهۆی بەدخۆراكی و 620 منداڵیشیان بەهۆی نەبوونی خۆران و دەرمانی پێویستەوە گیانیانلەدەستداوە.
ئ پ
بیروڕا


