کوردستانی
سوپای توركیا جارێكیتر هێرشەكانی بۆ سەر هەرێم دەستپێكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای تەنها شەش رۆژ لە راگرتنی هێرشەكان، شەوی رابردوو جارێكیتر سوپای توركیا دەستیكردەوە بە هێرشكردنە سەر هەرێم و تۆپبارانی چیای مەتینای لە سنوری ئامێدی كرد.
كامەران عوسمان، سەرۆكی تیمی كوردستانی رێكخراوی سی پی تی ئەمەریكی بە مەودا میدیای راگەیاند"شەوی رابردوو تۆپخانەكانی سوپای توركیا دووجار تۆپبارانی (گەلی مێوین)یان لە زنجیرە چیای مەتینا لە سنوری قەزای ئامێدی كردووە".
وتیشی"لە دوای مەراسیمی سوتاندنی چەك لەلایەن گروپێكی پە.كە.كەوە سوپای توركیا 11 جار هێرش و تۆپبارانی بۆسەر خاكی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و تەواوی هێرشەكانیش بۆسەر سنوری قەزای ئامێدی بوون لە پارێزگای دهۆك".
هێرشەكانی توركیا لە كاتێكدایە كە توركیا قۆناغی یەكەمی پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ پە.كە.كە دەستپێكردووە و وەك نیازپاكیش بەشێك لە چەكدارانی پە.كە.كە لە مەراسیمێكی تایبەتدا چەكەكانیان سووتاند".
ئ پ
بیروڕا


