کوردستانی

مامۆستا فاتیح شارستانی دوورنەخراوەتەوە و خۆی وازی لە وتاردان هێناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مامۆستا فاتیح شارستانی دوورنەخراوەتەوە و خۆی وازی لە وتاردان هێناوە


مەودا میدیا-
دوای دووركەوتنەوەی مامۆستا فاتیح شارستێنی لە وتاردان لە مزگەوتەكاندا، روونكردنەوە لە بارەی دووركەوتنەوەكەیەوە دەدرێت و دەردەكەوێت كە خۆی وازیهێناوە نەك دوورخرابێتەوە. 

عەباس خدر، بەڕێوەبەری ئەوقافی سلێمانی رایگەیاند"مامۆستا فاتیح شارستێنی لە مزگەوتی عومەر حەمەعەلی لە ‏پیرەمەگروون میلاك بووە، داواكارییەكی پێشكەش كردووە بۆئەوەی بگوازرێتەوە ‏بۆ مزگەوتی ئەحمەد حاجی عەلی، بەڵام وەزارەتی ‏ئەوقاف داواكارییەكەی رەتكردووەتەوە". 
 
وتیشی"مامۆستا فاتیح خۆی داوای كردووە لەو مزگەوتە بگوازرێتەوە بۆیە وازی لە وتاردان هێناوە و ئێستاش لە هەوڵدان بۆئەوەی لە ناو شاری سلێمانیدا مزگەوتێكی بۆ دیاری بكەن و بیگوازنەوە بۆ ئەوێ‌". 

ئەوەش لە كاتێكدایە هەفتەی رابردوو مامۆستا فاتیح شارستێنی، پێشنوێژ و وتارخوێنی ئاینی لە شاری سلێمانی رایگەیاند كە ئیتر لە مزگەوتەكانەوە وتار پێشكەش ناكات بەبێ‌ ئەوەی هیچ ئاماژەیەك بە دوورخستنەوەی لەلایەن بەرپرسانەوە بكات كە ئەوەش دەریدەخات ئەو مامۆستایە بە خواستی خۆی وازی لە وتاردان هێناوە نەك ئەوەی دوورخرابێتەوە. 
ئ پ 


Qaiwan
Qaiwan