کوردستانی
ئەحمەدی حاجی رەشید هۆكارى سكاڵاكانی سەری ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عیراق و ئەندامی كۆمەڵی دادگەری كوردستان هۆكاری ئەو سكاڵایانەی ئاشكرا كرد كە پارتی لە هەولێر لەسەری تۆماریان كردووە.
ئەحمەدی حاجی رەشید، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"لە هەولێر چوار سكاڵایان لەسەر تۆماركردووە كە یەكێك لە سكاڵاكان تۆمەتە و هەلبەستراوە بۆی و ئەو سیانەكەی تریشی لەسەر وتنی قسەی حەق و بەرگری لە مافی هاوڵاتییانە".
وتیشی"كاتێك سەیری سكاڵاكانی كردووە بۆی دەركەوتووە كە پارتی بە دوو هۆكار ئەو سكاڵایانەیان لەسەری تۆماركردووە كە یەكەمیان بۆ رێگریلێكردنیەتی بۆ خۆپاڵاوتنەوەی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق و دووەمیشیان بۆ ئەوە بووە كە نەتوانێت بەشدار بێت لە كۆنگرەی پێنجەمی حزبەكەی لە شاری هەولێر".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو ئێستا لە سلێمانییە، بەڵام دڵی لای كۆنگرەی حزبەكەیەتی لە هەولێر و دڵخۆشە كە كارەكانی كۆنگرە بە باشی بەڕێوەدەچێت".
باسی لەوەشكرد"یەكێك بووە لەو كەسانەی كە كاندید بووە بۆ سەركردایەتی حزبەكەی، بەڵام بەهۆی ئەو سكاڵایانەوە نەیتوانیوە بەشداری بكات".
ئ پ
بیروڕا


