کوردستانی

کامەران عوسمان: هێرشەکەی تورکیا دوو قوربانی لێکەوتووەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کامەران عوسمان: هێرشەکەی تورکیا دوو قوربانی لێکەوتووەتەوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی تیمی کوردستانی عراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی ئاشکرایکرد کە هێرشەکەی ئەمڕۆی سەر گوندی (شیوەگوێزان)ی پێنجوێن لەلایەن سوپای تورکیاوە ئەنجامدراوە.

کامەران عوسمان، سەرۆکی تیمی کوردستانی عراقی رێکخراوی CPTی ئەمەریکی رایگەیاند "لە کاتژمێر (8:45)ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکی، لە پشتی گوندی شیوەگوێزانی سەر بە ناحیەی گەرمک لە قەزای پێنجوێن، هێرشی کردە سەر ئۆتۆمبێلێکی جۆری (تۆیۆتا هایلوکس)ی گەریلاکانی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک)".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ئەنجامی هێرشەکەی تورکیا گەریلایەکی پژاک گیانی لەدەستدا و گەریلایەکی تریش بە سەختی برینداربووەو بەهۆی هێرشەوەکەوە رەز و باخی گوندنشینان سووتاوە و دوای سێ کاتژمێر لە رووداوەکە،ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دوای رێوڕەسمی سوتاندنی چەک لەلایەن گرووپێک گەریلاکانی پەکەوە تاوەکو ئێستا سوپای تورکیا (12) هێرش و بۆردومانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان ئەنجامداوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan