کوردستانی

جەمیل بایک: تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


جەمیل بایک: تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاشکرایکرد لە دوای پەیامەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەبارەت بە چەکدانان و پرۆسەی ئاشتی، بەڵام دەوڵەتی تورکیا هیچ هەنگاوێکی نەناوە .

جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە رایگەیاند "گەر کۆتایی بەو ژێرخانە نەهێنین کە تێکۆشانی چەکداری پارتی کرێکارانی کوردستانی هێنایە ئاراوە، پەکەکەیش چەک دانێت، سبەینێ گرووپێکی تر چەک هەڵدەگرن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دوای بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، هێشتا گۆشەگیریی ئیمراڵی هەڵنەگیراوە، تورکیا هەوڵدەدات وا نیشانی دەدات کە گۆشەگیری لابراوە، بەڵام ئەوە راست نییە، کە رێبەر ئاپۆ لە بارودۆخێکی دژواردا هەنگاوی یەکلایەنەی ناوە".

ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە بارودۆخی رێبەر ئاپۆ بگۆڕێت، لەگەڵ خەڵک، بزووتنەوە، رۆشنبیران، سیاسەتمەداران و ئەکادیمییەکاندا پەیوەندی هەبێت، قەدەغەکان لاببرێن ئێستا نۆرەی دەوڵەتە هەنگاو بنێت، رێبەر ئاپۆ نەک تەنها بۆ پەکەکە، بۆ تەڤگەرەکەیان، بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ مرۆڤایەتی رۆڵێکی مێژوویی دەگێڕێت".

باسی لەوەشکرد "تورکیا لەڕێی فشار و دەستگیرکردنەکانەوە ناتوانێت لەم قۆناغە ناهەموارە رزگاری ببێت، بۆ نموونە لە ئەستەنبوڵ پۆلیس هێرش دەکاتە سەر ئەو کەسانەی گوێ لە موزیکی کوردی دەگرن و دوای توندوتیژی ژنێک رەوانەی نەخۆشخانە دەکات، ئایا بەم شێوەیە کێشەکان چارەسەر دەکات؟ ئایا بەم شێوەیە گەل لەخۆی رازی دەکات؟ ئایا بەم شێوەیە حکومەت خۆی بەهێز دەکات؟ ئەمە رێی تێناچێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan