کوردستانی

سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵی دادگەریی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی یەکێتی پەیامێکی ئاڕاستەی کۆمەڵی دادگەریی کرد
مەودا میدیا-

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی ئاڕاستەی مامۆستا عەلی باپیر کرد و پیرۆزبایی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەک سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لێکرد.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند "جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانیان و هاریکاریی نێوانیان دەکەنەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و رێکخستنەوەی ماڵی کورد".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "رۆڵی بەڕێزیان و کۆمەڵی دادگەری لە گۆڕەپانی سیاسیی کوردستاندا بەرزدەنرخێین و جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییەکانان و هاریکاریی نێوانان دەکەینەوە لەپێناو یەکخستنی هەوڵە نیشتمانییەکان و رێکخستنەوەی ماڵی کورد".

ئەوەشی خستەڕوو "هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕن و کاری پێکەوەیی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان پێویستییەکی لەپێشینەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە و خزمەتکردنی زیاتری هاونیشتمانییان".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan