عیراقی
بەبڕیاری كۆمسیۆن 46 کاندید دوورخرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، سەبارەت بە دوورخستنەوەی 46 کاندید لە هەڵبژاردنی پەرلەمان پەیامێکی بڵاوکردەوە
عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆن رایگەیاند "دوورخستنەوەی کاندیدەکان بەهۆی نەبوونی بڕوانامە و پڕکردنەوەی رێژەی ژن بووە لەناو لیستەکان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حزبەکان نەیانتوانیوە مەرجەکانی کاندیدکردن لە لیستەكانی هەڵبژاردنەکاندا جێبەجێ بکەن و ئەو کاندیدەش مەرجەکانی کاندیدبوونیان تێدا نەبووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بەپێی یاساكانی كۆمسیۆن ئەو كاندیدانەی كە بڕوانامەیان نییە یان بڕوانامەكانیان لە خوار بڕوانامەی بەکالۆریۆسەوەیە نابێت رێژەکەیان لە 20٪ زیاتر بێت".
ب ح

بیروڕا