کوردستانی

مەروان گەڵاڵی: رەنگە ناوی کۆمەڵی دادگەریی بگۆڕدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەروان گەڵاڵی: رەنگە ناوی کۆمەڵی دادگەریی بگۆڕدرێت
مەودا میدیا-

کارەکانی پێنجەمین کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان لە هەولێر بەردەوامە و ئەندامێکی سەرکردایەتی و کۆنگرەی ئەم حزبەش ئاشکرایکرد رەنگە لە کۆنگرەدا ناوی کۆمەڵی دادگەریی بگۆڕدرێت.

مەروان گەڵاڵی، ئەندامی سەرکردایەتی و کۆنگرەی کۆمەڵی دادگەریی راگەیاند "مامۆستا عەلی باپیر بۆ چوار ساڵی تر بە سەرۆکی کۆمەڵ هەڵبژێردراوەتەوەو رەنگە بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەنگی پێویست نەهێنن لەم کۆنگرەیەدا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆنگرەی پێنجەمی کۆمەڵی دادگەریی بۆ بەخۆداچوونەوەیە و بەڵێنەکانی پارتەکە بە هاوڵاتییان و زەمینەیەک دەڕەخسێت بۆ هاتنەپێشەوەی بەشێکی تر لە ئەندامانی کۆمەڵ".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan