کوردستانی
سۆران عومەر: نەمدەویست ئەمەش بڵێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی لە پەیامێکدا هۆکاریی بەشداری نەکردنی لە کۆنگرەی پێنجەمی پارتەکەی رووندەکاتەوە.
سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵی دادگەریی رایگەیاند "بەشداری نەکردنی لە کۆنگرەی کۆمەڵ هۆکاری بابەتی پەیوەست بە سیاسەت و ئیدارەدانی کۆمەڵەوە هەبووە لەسەر ئۆپۆزسیۆن بوون، کێشەی کەسی نیە، بەڵکو کێشەی ئەوەیە کەم لایەن هێندەی کۆمەڵ خەڵکی خاوەن باوەڕو بۆ خواسوڵحاو و گیان لەسەر دەستی هەیە بەبێ بەرانبەر ئامادەی گیان بەخشینن بەڵام بەداخەوە ئاستی جەماوەریی کۆمەڵ پاشەکشەی کردووە، رەخنەو نیگەرانیەکانیشی بەخودی مامۆستا عەلی باپیرو ئەنجومەنی باڵا وتووە، دڵنیابن هیچ کات ئامادە نییە باسی کێشە ناوخۆییەکانیان لە راگەیاندن باس بکات".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆکی کۆمەڵ و ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا باش دەزانن لەڕووی مادییەوە چەند ئیغراو ئیمتیازی مادی لەژێرپێ ناوە، ماوەی 12 ساڵیشە بەبێ دابڕان نیوەی موچەکەم داوەتەوە بەکۆمەڵ (جگە لەوەی ٥ مانگ موچەو موڵک و ماڵی گوازراوەو نەگوازراوە دەستی بەسەردا گیراوە) تەنانەت ئەو شوقەی کە لە بەغدا تێیدا ئەژیم هی کۆمەڵەو مانگیسێ ملیۆن دینار کرێی شوقەکەیان پێدەدات، بە تەحەداوە ئەیڵێم هەمیشە من پارەم داوە بە کۆمەڵ بەپارەی پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینیشەوە، هەرگیز من کێشەی ئەوەم هەبووە کە نابێ بۆ ئیدارەدانی کۆمەڵ پارە لەهیچ لایەک وەربگرن تاکو ئۆپۆزسیۆنێکی دەنگ دلێربن".
ئەوەشی خستەڕوو "بەشوێن پلەو پۆستەوە نەبووە بۆیە هیچ کۆنگرەیەکی کۆمەڵ خۆی کاندید نەکردووە، لەم کۆنگرەش مامۆستا عەلی باپیر داوایکرد بەشداری بکەم و خۆم کاندید بکەم بۆ سەرکردایەتی ڕەدم کردەوە، ئەنجومەنی باڵای کۆمەڵ داوایکرد بۆ ئەنجومەنی نوێنەران خۆم کاندید بکەمەوە ئەویشم رەتکردەوە، شانازیش دەکەم کە 12 ساڵە بۆ سێ خول دەچێت پەرلەمانتاربووم و نوێنەرایەتی دەنگدەرانم و کۆمەڵم کردووە بەبێ سڵەمینەوە لە فەرمانی گرتن و هەڵگرتنی پارێزبەندی و قەدەغەی گەشت".
ب ح

بیروڕا