گێتی
تۆم باراک: سوریا لە مەترسیدایە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا ئاشکرایکرد بڕیارەکەی سەرۆکی ئەمریکا بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سوریا هەنگاوێکی بنەڕەتییە و دەرفەتێکە بۆ گەلی سوریا کە ساڵانێکە لە ئازاردا دەژین.
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمەریکا بۆ کاروباری سوریا رایگەیاند "لەئێستادا سوریا لە قۆناغێکی مەترسیداردایە و دەبێت ئاشتی و دیالۆگ جێگەی شەڕو نائارامییەکان بگرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "دۆخی سوریا زۆت هەستیارە بەهۆی ئەو کردەوە دڕندانەی کە لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە ئەنجام دەدرێن و دەسەڵاتی حکومەتیان رووبەڕووی دۆخێکی نەخوازراو کردووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "پێویستە هەموو گرووپە چەکدارەکان دەستبەجێ چەکەکانیان دابنێن و شەڕ و پێکدادانەکان رابگرن و خۆیان لە تۆڵەسەندنەوەی خێڵەکییەکان بەدوور بگرن".
ب ح

بیروڕا