کوردستانی

مەسرور بارزانی: سازشی زۆرمان بۆ بەغدا کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسرور بارزانی: سازشی زۆرمان بۆ بەغدا کردووە
مەودا میدیا-

سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئاشکرایکرد هەرێمی کوردستان كیانێكی فیدراڵییە و مافی خۆیەتی بودجەی تایبەتیی خۆی هەبێت، كەواتە لە بودجەی گشتیی عیراق، دەبوو بەشی كوردستان تەرخان بكرێت و دامودەزگاكانی هەرێم و خەڵكی هەرێم ئەو كاتە بڕیار لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی بودجەكە بدەن.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم رایگەیاند "بە داخەوە هەندێک لایەنی ناوخۆیی، سكاڵایان كرد تاوەکو بەغدا راستەوخۆ دەست وەربداتە كاروباری بودجە و مووچەی هەرێم، لە چەندان بۆنە باسیان كرد كە گەر مووچە بچێتەوە سەر بەغدا، كێشەی مووچە نامێنێت، ئەوكاتەی حكوومەتی هەرێمیان تاوانبار كرد، ئێستا ئەو دەنگانە نازانن لە كوێن و بۆ بێدەنگن؟ ئێستایش پاساو بۆ دواخستنی مووچە لەلایەن حكومەتی عیراقەوە دەهێننەوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەوان لەسەر مووچە لەگەڵ بەغدا رێككەوتووین، دوای دوو مانگ، جارێكی تر پاساوی نوێیان دۆزیوەتەوە و دیسان دەستیان بە ناردنی شاند و دانوستان كردووەتەوە، ئومێدەوارن بەغدا بیانووی تر نەدۆزێتەوە بۆ نەناردنی مووچە".

باسی لەوەشکرد "رازی بوون بە رادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ و 230 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بە بەغدا لە بەرانبەر دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هیوادارن مووچە بێت و سزادانی بەکۆمەڵی خەڵک کۆتایی بێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan