کوردستانی
عەلی حەمەساڵح: بۆ دژی هەرێمین؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە وەڵامی لێدوانەکانی مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد ئەوە (80 رۆژە) هیچ مووچەیەک نەدراوە و 28 مانگە کۆی نەوت و 14 مانگە کۆی داهات لای دەسەڵاتدارانی هەرێمە، نەتانتوانی موچەیەک بدەن.
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "وتومانە، نەوت بدەنە سۆمۆ تاوەکو مووچەی خەڵک بێت، بەپێی خاڵی پێنجەمی رێککەوتن لەگەڵ بەغدا نەوت لە بەندەری جەیهان رادەستی سۆمۆ دەکرێت و راستەوخۆ مووچە دێت، بەڵام (تائێستا نەوت نەدراوە)".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە 28 مانگی رابردوودا 258 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەو داهات بۆ خەزێنەی گشتیی سفرە، جا نەوتێک داهاتی سفر بێت، بدرێتە سۆمۆ لەبری موچە باشتر نیە؟".
ئەوەشی خستەڕوو "لە کوێی دنیا هەیە دەسەڵاتداران قاچاخی بەسەر میللەتی خۆیان بکەن، شەش ساڵە بەردەوامەجو سەدان ملیۆن دۆلاری میللەت براوە، ئەمە رەشترین خاڵە لە مێژووی حکومڕانیتان".
ب ح

بیروڕا