کوردستانی
سودانی تا سەر ئێسقان دژی کوردە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد محەمەد شیاع سودانی لە هەموو سەرۆک وەزیرەکانی پێش خۆی زیاتر سیاسەتی دژایەتیکردنی هەرێمی کوردستانی پەیڕەوکردووە.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "لەسەردەمی سودانیدا دادگای فیدراكی عیراق زۆرترین بڕیاری دژبە حکومەت و قەوارەی هەرێمی کوردستان دەرکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بە هاتنی سودانی بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق لە رێگەی دادگای پاریسەوە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی بۆ دەرەوە راگرت و هەموو تەنازوولێکی بۆ تورکیا کرد تاوەکو رێگە بە هەناردەی نەوتی هەرێم نەدات".
ئەوەشی خستەڕوو "بەرپرسانی بەغدا دوای راگرتنی نەوت، پەرلەمانی کوردستانیان هەڵوەشاندەوەو ئێستاش مووچەی فەرمانبەرانیان راگرتووەو بووە بە مانشێتی رۆژنامە و هەواڵی تەلەفزیۆنەکان، لەبەرئەوە بابەتی مووچە و بودجە سیاسییە و لە دەستی سەرۆک وەزیرانی عیراقدایە".
ب ح

بیروڕا